Representatives from Halabja Disabled Organization and Medya Medical Organization visited the Halabja General Directorate of Education to strategize and implement joint initiatives aimed at advancing education in the region.
More Articleتیمی توێژینەوەی زانستی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (ئاستی زانیاری لەبارەی ئۆتیزم و پابەندی بەکۆدە ڕەوشتییەکان لەلای چارەسەرکارانی منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان) بەشداربوو لەیەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (پاراستنی منداڵ، ئیستاو داهاتوو) کە لە ڕۆژانی ١٩-٢٠/ ٩/ ٢٠٢٤ لە هەولێری پایتەخت سازدرا.
توێژینەوەکە هەوڵێکی زانستی نوێیە بەمەبەستی خستنەڕووی ئاستی زانستی و پابەندی ڕەوشتی و پیشەیی چارەسەرکارانی منداڵانی ئۆتیزم. بەیەکەمین توێژینەوەی زانستیش دادەنرێت بەوردی و ئەکادیمی تیشک بخاتە سەر گرنگی داڕشتنی پرۆگرامێکی زانستی و ڕەوشتی بۆ سەنتەرەکانی ڕاهێنانەوەی منداڵانی ئۆتیزم.
دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە لەتوانایدایە ببێتە بناغەی داڕشتنی سیاسەتی کاری سەنتەرەکان و چارەسەرکارانیان، چونکە لەئاستێکی باڵاداو لەلایەن تیمێکی فرە پسپۆڕییەوە ئەنجامدراوەو لەهەردوو لایەنی تیۆری و مەیدانیدا زۆرترین زانیاری پشتڕاستکراوە دەخاتەڕوو.
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی UNICEF و SAVE THE CHILDREN ئەنجامدرا.
More Article
The scientific research team of the Halabja Disabled Organization contributed to a study entitled The Code of Conduct for Autism Therapists in Governmental Centers (with Halabja, Sulaymaniyah, Erbil, Duhok, and Garmian as sample areas). This research was presented at the First International Scientific Conference on Child Protection: Present and Future, held on 19-20 September 2024 in Erbil.
The study represents a novel scientific approach to assessing the professional, ethical, and scientific standards maintained by therapists working with children with autism. It is the first research of its kind to emphasize the critical need for a comprehensive scientific and ethical framework for training centers serving children with autism.
The findings from this study are poised to serve as a foundation for establishing work policies within these centers and for guiding the conduct of therapists. Conducted by a multidisciplinary team, the research provides thoroughly validated insights into both theoretical and practical aspects.
This conference was organized by the Ministry of Labor and Social Affairs in collaboration with UNICEF and Save the Children.
More Articleڕیکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەمەبەستی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکاریە بەردەوامەکانی بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەتایبەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشداربوو لە پڕۆگرامی ماجیک ماص، ئەمڕۆ ڕیکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سەردانی بەڕێز خاتوو(نوخشەناصح) قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەیان کرد بەمەبەستی سوپاس و پێزانین وە بەڕێزیان هاوکاریان بەخشیە منداڵانی بەشداربوو.
More Article
The Halabja Disabled Organization expresses its deep gratitude for the continuous support it has received, particularly for initiatives benefiting children with disabilities.
Today, representatives from the Halabja Disabled Organization visited Mrs. Nukhsha Nasih, Governor of the Halabja Central District, to extend their sincere thanks and appreciation for her unwavering support. During the visit, she graciously presented gifts to the children.
More Article